بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەدنان فەیحان دەلیمی، سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی سادقوون ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی وێڕای جەخت لەسەر بەردەوام بوونی شوێنگیری جیدی دۆسیەی فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدان لە عێڕاق و دەرکردی هێزە بیانیەکان لە ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: سەروەریی تەواوی عێراق لە سێبەری بەدی هاتنی ئەو دۆسیە دەبێت.
لە درێژەدا، ناوبراو جەختی کرد کە دەستێوەردانی جنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق روونە و ئەوە بە هیچ لەونێک، قبووڵ ناکرێت.
Your Comment